بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە

لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی هەفتانە لە توركیا، لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەهاكەی بەرز بووەوە و ئەو بەرزبوونەوەیەش پەیوەندیی بە دەست لەكاركێشانەوەی بەرات ئالبەیراك وەزیری دارایی توركیاوە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی١١ی٢٠٢٠ بەهای لیرەی تورکی بەرز بووەوە، بە جۆرێك ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٨٣٥ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو بە ٨٥٣ مامەڵەی پێوە دەکرا.

بە بۆچوونی شارەزایانی ئابووری لە توركیا، دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی، هەروەها دانانی كەسێكی تر وەكوو سەرۆكی بانكی ناوەندی كاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی لیرەی توری هەبووە، بەڵام بەرزبوونەوەكە كاتییە و هەمیشەیی نییە.