کۆیە.. پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێ بەرامبەر ڕادەگەیەندرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێ بەرامبەر ڕادەگەیەندرێ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 8/11/2020، پڕۆژەی فاستکەیر (خزمەتگوزاری تەندروستیی بێ بەرامبەر) بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا ڕاگەیاندرا و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.


هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ لە دیوانی بەرێوەبەڕایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە پرۆژەی (فاستکەیر) ڕاگەیەندرا، کە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بێ بەرامبەرە و تایبەتە بە پشکنین و چارەسەرکردنی بە خۆرایی لە ماڵەوە"

گوتیشی: "ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆیەش تیمە تەندروستییەکان لە ژێر سەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە کار دەکەن".

ڕاشیگەیاند: "هەوڵ دەدەین زۆرترین خەڵک لەم پڕۆژەیە سوودمەند بێت، ئەویش بە چارەسەرکردن و پشکنین لە ماڵەوە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا و توشبووی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و منداڵان و خانمانی دووگیان و هەر کەسێک پێویستی بە فاستکەیر بێت دەتوانێت پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیەوە بکات".