سلێمانی.. لە كۆڕێكدا خوێندنەوە بۆ كتێبی (بۆ مێژوو)ی سەرۆك بارزانی كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. لە كۆڕێكدا خوێندنەوە بۆ كتێبی (بۆ مێژوو)ی سەرۆك بارزانی كرا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بە سپۆنسەریی كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی، لە كۆڕێكدا لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس (فارس نەورۆڵی)یەوە، خوێندنەوە بۆ كتێبی (بۆ مێژوو)ی سەرۆك بارزانی كرا.

کتێبی (بۆ مێژوو) لە نووسینی سەرۆک بارزانی کە ماوەیەک لەمەوبەر بڵاو کرایەوە، کتێبێکی بەڵگەیی، دیکیۆمێنتاریی سیاسی و مێژووییە و تایبەتە بە هەوڵ و خەباتی نەتەوەی کورد لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و دەستەبەربوونی مافەکانی و بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کرد کە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی زانستی و لەسەر بنەماێ بەڵگە و ڕاستیی ڕووداوەکان شرۆڤە کراوە و خوێندنەوە بۆ پێشهاتەکان کراوە.

کتێبەکە لە ماوەیەکی کەمدا پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە و وەک بەڵگەیەکی سیاسی، مێژوویی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دێتە ئەژمار.