كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با زیاد ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى‌ 6/11/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین و لێزمه‌بارانى به‌رده‌وام له‌ پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌.