سۆمۆ بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆمۆ بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردە و داهاتی نەوتیی عێراق لە مانگی رابردوو (مانگی 10ـی 2020)، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە  2-11-2020، سۆمۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوو (مانگی 10ـی 2020)، عێراق 89 ملیۆن و 153 هەزار و 899 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

داهاتی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی رابردوو هەناردەکراوە، هەروەک سۆمۆ رایگەیاندووە، سێ ملیار و 430 ملیۆن و 636 هەزار و 210 دۆلار بووە.