كەرتی گەشتیاریی توركیا بە ڕێژەی 71.2% پووكاوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەرتی گەشتیاریی توركیا بە ڕێژەی 71.2% پووكاوەتەوە

دامەزراوەیەكی فەرمیی تایبەت بە گەشتیاری لە توركیا ڕایگەیاند كە لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵدا كەرتی گەشتیاری بە ڕێژەی 71.2% بەرەو پووكانەوە چووە.

پەیمانگای ئاماری گشتیی توركیا ڕۆژی هەینی ئامارێكی تازەی لەسەر دۆخی گەشتیاریی وڵاتەكەیان بڵاو كردەوە، لە ئامارەكەدا هاتووە كە كۆی ئەو زیانانەی لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵدا بەر كەرتی گەشتیاری كەوتووە بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.

پەیمانگاكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە پەتای كۆرۆنا هۆكاری سەرەكیە لە داڕمانی گەشتیاری لە توركیا، چونكە لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 9 ملیۆن گەشتیاری بیانی بە هۆی ئەو پەتایەوە بێبەش بوو لە گەشتكردنیان بۆ وڵاتی توركیا.