دارایی عێراق رێنوێنیی نوێ دەردەکات و دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 رادەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دارایی عێراق رێنوێنیی نوێ دەردەکات و دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 رادەگرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رێنوێنییەکی نوێ دەردەکات و دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردوو (مانگی 10ـی 2020)، رادەگرێت.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکی رێنوێنییە نوێیەکەیان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، نابێ هیچ بانکێک چەکی بانکیی مووچەی مانگی 10، وەربگرێت و مووچەکە خەرج بکات.

رێنوێنییە نوێیەکە تەنانەت ئەو فەرمانگانەش دەگرێتەوە، کە لە داهاتی خۆیان مووچەی کارمەندەکانیان دابین دەکەن و لەڕێگای بانکەوە مووچەکان خەرج دەکرێن.

ئەو میدیایانە ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە هیچ هیوایەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردوو نییە.

پێشتر چەندین جار وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندبوو، کە ئەگەر پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند نەکات، ئەوا حکوومەت توانای دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی نییە.