كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 46 ملیۆن و 301 هەزار و 734 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە  1-11-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیک، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئیتاڵیا، ئێران، ئەڵمانیا، چیلی، عێراق، بەلجیکا، ئەندەنووسیا، بەنگلادیش, ئۆکرانیا، فلیپین، تورکیا, پۆڵەندا، هۆڵەندا, سعودیە، چیک, پاکستان، ئیسرائیل، رۆمانیا، کەنەدا، مەغریبی عەرەبی، نیپاڵ، ئیکوادۆر، سویسرا، بۆلیڤیا، پورتوگال، پەنەما, ئیمارات، قەتەر، دۆمەنیکا، کوێت، سوید، عومان، کازاخستان، کۆستەریکا, گواتیمالا، میسر، نەمسا، یابان بیلاڕووس، هیندۆڕاس، ئەسیوپیا، ڤەنزوێلا، ئەرمینیا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 33 ملیۆن و 162 هەزار و 264 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 200 هەزار و 702  کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.