پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای سەفین دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای سەفین دروست دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، وا بڕیارە گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لە چیای سەفین دروست بکرێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە داوە.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "وا بڕیارە لە داهاتوودا پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە چیای سەفین لە سنووری هەولێر دروست بکرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیاری زستانە بۆ ئەو ناوچەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئێستا ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە داوە و لە لایەن کەرتی تایبەتەوە کاری بۆ دەکرێت".

گوتیشی: "پڕۆژەی گەشتیاری چیای سەفین پڕۆپۆزەڵی تایبەتی بۆ ئامادە کراوە کە بریتییە لە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی گەورە، کە پێکهاتووە لە دەیان ڤێللا و هۆتێلی گەشتیاری لەو ناوچەیە و چەندین دەریاچەی تایبەت بە گەشتیاری تێدا دروست دەکرێت، بۆ ئەمەش پێویستی بە یەک ملیار دینار هەیە".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕاشیگەیاند: "ئەو پڕۆژەیە بەو جۆرەی کە بەرنامەی بۆ دانراوە دروست بکرێت، دەکرێت ببێتە بنکەیەکی زۆر گەورەی گەشتیاری بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەدان و هەزاران هەلی کارکردن دەڕەخسێنێت و دەکرێت وەکو سەرچاوەیەکی داهاتی گەورە سوودی لێوەربگیرێت".