مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان توویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێ"گەنجان داهاتوومانن و هیوایەکی زۆرم پێیانە".
مەسرور بارزانی نووسیویەتی "گەنجان داھاتوومانن و من کار دەکەم کە دەنگیان بیستراو بێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتیشی"خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ گوێم لەم نەوە کوردستانییە گرت کە خاوەن خەون و ھیوان، ھیوایەکی زۆرم بە گەنجان ھەیە بۆ بەشداری کاریگەرییان لە کۆمەڵگاکەمان و داھاتووی گەشمان".