ماکرۆن: وڵاتەکەمان کێشەی لەگەڵ هیچ ئایینێک نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماکرۆن: وڵاتەکەمان کێشەی لەگەڵ هیچ ئایینێک نییە

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە نوێترین توویتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند کە وڵاتەکەی کێشەی لەگەڵ هیچ ئایینێک نییە

ماکرۆن رایگەیاندووە "بەپێچەوانەی هەموو ئەوانەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت بیستم و بینیم، وڵاتەکەمان هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ هیچ ئایینێک، هەروەها پەیڕەوانی هەموو ئایینەکان لە وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی ئازادانە پەیڕەوی ئایینی خۆیان دەکەن.

ماکرۆن جەختیشی کردووەتەوە کە "فەڕەنسا پابەندە و پێداگیرە لەسەر ئاشتی و پێکەوەژیان".

لە ڕۆژانی رابردوو بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێکی پەیامبەری ئیسلام لە وڵاتی فەڕەنسا ناڕەزایی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلامی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا چەند کردەوەیەکی توندوتیژی ڕوویانداوە و چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.