کارەبای هەولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کارەبای هەولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری هاووڵاتیانی به‌ڕێزی سنووری فرۆشیارییه‌كانی وزه‌ی هه‌ر شه‌ش به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 1/11/2020 رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان بۆ یه‌ك رۆژ راده‌گیرێت".

كاره‌بای هه‌ولێر لە راگەیاندراوەکەیدا ئەوەی خستووەتە روو، کە راگرتنی ماماڵەی هاووڵاتییان لەم رۆژەدا بەهۆی گواستنه‌وه‌ی زانیاری كۆمپیوته‌ره‌وه‌یە.