جەلالی مەلەکشا شاعیر و نووسەری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جەلالی مەلەکشا شاعیر و نووسەری ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە، لە 19-03-1951 لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە لە دایک بووە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.

سه‌ره‌تا بە نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێكرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه‌ ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).

دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیشدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
شایانی باسە شیعرەکانی جەلال مەلەکشا بە چەند زمان لەوانە فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سویدی و چەندین زمانی دیکە وەرگێڕدروان.

نموونەیەک لە شیعری جەلال مەکشا:

شێعر که‌ هات
دڵیش ئیتر
ئۆقره‌ ناگرێ، ئه‌یدرکێنێ
پۆلیس بۆنی پێوه‌ ئه‌کا
بۆنی ئازادیی لێوه‌ بێ
هه‌ر ده‌ستبه‌جێ
ئه‌یخنکێنێ