كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاو کردەوە

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سیاسه‌تمه‌داری كورد بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری نیشتیمانپەروەری کورد و دکتۆری نەشتەرگەر نەجمەدین کەریم ڕادەگەیەنێت".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، "ئێمە ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین و ھاورێیەکانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەنین".