كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆلیسی هەولێر: کەسی دووەمی رووداوی کافتریاکەی هەولێر خۆی ڕادەست کرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت کە یەکێک لە تۆمەتبارەکانی شەڕەکەی چەند ڕۆژی رابردووی کافتریایەکی هەولێر خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بە ئەوە داوە کە دوای ئەوەی ڕووداوێکی شەڕکردن لە یەکێک لە کافتریاکانی نزیک ناحیەی عەنکاوە ڕوویدا کە چوار تۆمەتبار بەشداربوون، لەئاکامدا تەقە دروست بوو و خاوەن کافتریاکە زامدار بوو ھێزەکانی پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کردووە کە "سێ تۆمەتباری تر لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایانکردبوو دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆری ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان، دواتر تۆمەتبارێک بە ناوی (ڕ.خ)خۆی ڕادەستی هەواڵگری گشتی کرد و ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە، ڕاگیراوە بەپێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١) لە یاسای سزادان".

پۆلیسی هەولێر دانیشتووانی پارێزگاکە دڵنیا دەکاتەوە کە "پۆلیس شەو و ڕۆژ لە ئەرکدا دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی شاری هەولێر و سەروماڵی هاووڵاتیان".