نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌کات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌کات

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌کات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/10/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و که‌سوکاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كردووه‌: "خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران و به‌رکه‌وتوان ده‌خوازم".