کەنەدا بەدوای پەنابەردا دەگەڕێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەنەدا بەدوای پەنابەردا دەگەڕێ

وەزیری کۆچی کەنەدا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی پلانی داناوە بۆ وەرگرتنی پەنابەری زیاتر لە سێ ساڵی ئایندە.

مارکۆ مەندیسینۆ، وەزیری کۆچی کەنەدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەمساڵ (ساڵی 2020)، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ژمارەی پەنابەران لە وڵاتەکەیدا کەمبووەوە، ”ئەمساڵ تەنیا 341 هەزار پەنابەر وەردەگرین“.

مارکۆ مەندیسینۆ هەروەها رایگەیاندووە پلانێکیان داناوە، کە بەهۆیەوە لە نێوان ساڵانی 2021 - 2023، زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار پەنابەر وەردەگرن.

حکوومەتی کەنەدا بڕیاری داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی پەنابەران لە 2020، مافی مانەوە (ئیقامە)ی هەمیشەیی بەو کرێکارانە بدات، کە بەشێوەیەکی کاتی بۆ کارکردن لە کەنەدا، وەرگیرابوون،