كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارێزگاری ئەنبار: پاککردنەوەی پارێزگاکەمان لە مین و تەقەمەنی دوو ساڵ دەخایەنێت

پارێزگاری ئەنبار رایدەگەیەنێت، کە پاککردنەوەی پارێزگاکەی، کە کەوتووەتە رۆژئاوای عێراق، لە مین و تەقەمەنییەکان، دوو ساڵی دەوێ.

عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، پارێزگا بە هەماهەنگیی رێکخراوی (NPA)ی نەرویجی، لە 2019ـەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار بۆمب و مینی هەڵگرتووەتەوە و لەناوی بردووە.

عەلی فەرحان دلێمی هەروەها رایگەیاندووە، پارێزگا کارئاسانیی بۆ هەموو ئەو رێکخراو و لایەنانە دەکات، کە سنووری ئەنبار لە مین و تەقەمەنی پاک دەکەنەوە.

پارێزگاری ئەنبار ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پاککردنەوەی تەواوەتیی پارێزگاکەی لە مین و تەقەمەنییەکان، دوو ساڵی دەوێ.

ئەو مین و تەقەمەنییانە پاشماوەی رێکخرای تیرۆریستیی داعشن، کە دوای داگیرکردنی نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە لە ساڵی 2014، ئەنباریشی داگیر کرد.