توركیا لە بێبایەخبوونی پارە لە ئاستی جیهاندا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیا لە بێبایەخبوونی پارە لە ئاستی جیهاندا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە

لە ساڵی ٢٠٢٠ هیچ وڵاتێكی جیهان ئەوەندەی توركیا پارەكەی بێبەها نەبووە، ئەمەش بە شكستی ئابووریی توركیا دادەنرێت.

یڵماز ئۆزدیل نووسەری دیاری توركیا و رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی، لە نووسینێكدا كە ئەمڕۆ شەممە ٣١ی١٠ی٢٠٢٠ لە (سۆزجو) بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات لیرەی توركی رێكۆردی شكاندووە لە بێبایەخی و لە جیهاندا پارەی هیچ وڵاتێك لە ٢٠٢٠ ئەوەندەی لیرەی توركی وا بێبایەخ نەبووە.

ئەو نووسەرە نموونە بە پارەی بەرازیل دەهێنێتەوە، كە لە سەرەتای ٢٠٢٠ بەرازیل یەكێك بووە لەو وڵاتانەی پارەكەی بێبایەخترین پارە بووە لە جیهاندا، بەڵام هەفتەی رابردوو توركیا بە پێش بەڕازیل كەوت و ئێستا پارەی توركیا بێبایەخترین پارەیە لە جیهاندا.

راستە چەند وڵاتێك پارەكەیان بەرامبەر دۆلار هاڕەی كردووە و توركیا بارودۆخی پارەكەی باشترە، بەڵام پارەی ئەو وڵاتانە چەند ساڵێكە بێبایەخ بووە و لە ٢٠٢٠یش بەردەوام بووە، كەچی توركیا تەنیا لە ٢٠٢٠ بە رێژەی ٢٥٪ پارەكەی بەهای لەدەست داوە، كە هیچ وڵاتێكی جیهان لە ٢٠٢٠ بەو رێژەیە پارەكەی بێبایەخ نەبووە، بۆیە ئۆزدیل دەڵێت لە ٢٠٢٠ توركیا لە بێبایەخی پارەكەیدا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.