كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چالاكوانێك: پەکەکە باشییەكانی هەرێمی كوردستانیان لەبیر كرد و دەست بۆ قوتی خەڵكەكەی دەبات

 

چالاكوانێك ڕەخنەی توند لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەگرێت، بەوەی باشییەكانی هەرێمی كوردستانی لەبیر كردووە و دەست بۆ قوتی خەڵكەكەی دەبات.

پاش ئەوەی لە ڕۆژی ٢٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆڕی نەوتیی كوردستانی تەقاندەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رای گەیاند كە بەهۆی تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتەكەوە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت وەستاوە. جەختیشی كردەوە كە ”بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی كوردستان بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت“.

لەمبارەیەوە ناسیح غەفوور، چاودێری سیاسی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پەکەکە رۆژ لە دوای رۆژ ئاژاوە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکات و ئەو ھەموو باشییانەی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستانیان لە بیر کرد.

ڕوونیشی كردەوە: ”دەبوایە سەرانی پەكەكە ئەو هەموو باشییانەی هەرێمی كوردستانیان لەبیر بوایە، كاتێك لە ساڵی ١٩٨٢ هەڵاتن، ئێمە پەنامان دان، نان و ئاومان لەگەڵدا دابەش كردن“.

جەختیشی كردەوە كە تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی كوردستان، ”كردنەوەیەكی تیرۆریستیی ترسنۆكانەیە و دەیانەوێت بەم کارە قوتی خەڵک ببڕن، بەمەش ھەموو ئەو بانگەشانەی بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستانیان دەکرد، درۆ دەرچوو، ئێستا رووی راستەقینەی خۆیان دەرخست کە ئەوان دژی سەربەخۆیی ئابووری و خەڵکی کوردستانن“.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە كە دەبێت پەکەکە دەبێت بە خۆیدا بچێتەوە و ئەو شوێنانە بكاتە ئامانج كە لە پێناو ئازادكردنیدا دروست بووە. گوتیشی: ”ھەرێمی کوردستان چاوپۆشی لە ھەموو ھەڵە و کەموکورتییەكانی پەکەکە و سەرانی پەکەکە کردووە، بۆ ئەوەی شەڕی براکوژی دروست نەبێت، بەڵام پەکەکە بووەتە داردەستی بێگانەی وەک ئێران و وڵاتانی دیكەی دژە كوردستان و ئەوان ھەڵیدەسورێنن“.