کارگەکانى بەرهەمهێنانى چپس و جووتیارانى کوردستان گرێبەست ئیمزا دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کارگەکانى بەرهەمهێنانى چپس و جووتیارانى کوردستان گرێبەست ئیمزا دەكەن


بەڕێوەبەرى گشتیی کشتوکاڵى هەولێر رایگەیاند كە بە ئامانجى پاڵپشتیکردنى جووتیاران و بە بازاڕکردنى بەرهەمەکانیان، وەزارەتى کشتوکاڵ کار بۆ ئەوە دەکات گرێبەست لە نێوان کارگەکانى دروستکردنى چپسى پەتاتە و جووتیارانى بەرهەمهێن بکرێ.


د. عەبدولرەحیم عومەر بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر بە (باسنیوز)ى رایگەیاند "بە ئامانجى پاڵپشتیکردنى بەروبوومى ناوخۆیى و بە بازاڕکردنى بەرهەمى جووتیاران، وەزارەت پلانێکى داناوە بۆ ئەوەى گرێبەست لە نێوان کارگەکانى دروستکردنى چپسى پەتاتە و جووتیارانى بەرهەمهێنى پەتاتە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا بکرێت".


راشیگەیاند "بەپێى پلانەکە کارگەکانى دروستکردنى چپسى پەتاتە بنەتۆ بۆ جووتیاران دابین دەکەن بە نرخێکى گونجاو، جووتیارانیش کاتێک بەرهەمەکانیان پێدەگات بە کارگەکانى دەفرۆشنەوە، بە مەرجێک جووتیاران زەوییەکانیان بەو جۆرە پەتاتانە دابچێنن، کە بۆ چپس گونجاوە".


ئاماژەى بەوەش کرد كە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بەرهەمهێنانى پەتاتە بە بەراورد لەگەڵ ساڵى رابردوو زیادى کردووە، بە جۆرێک بەرهەمى ئەمساڵ نزیکەى 250 هەزار تۆن بوو، پاریش نزیکەى 200 هەزار تۆن بوو.