كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سۆران دوو برای کوڕە ئەنفال بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە دوێنێ شەوەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو برای کوڕە ئەنفالی دانیشتووی شاری سۆران، بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا.

شیمال سەلیم برازای هەردوو کۆچکردووەکە بە (باسنیوز)ی راگەیاند دوای ئەوەی هەردوو مامەکانی، هادی ساڵح و عوسمان ساڵح ئێدلبی تووشی کۆرۆنا بوون، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کران، بە داخەوە لە شەوی رابردوو تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەردووکیان گیانیان لەدەست دا، تەرمەکەکانیان گەڕێندرایەوە سۆران.

ئەوەشی خستەڕوو كە مامەکانی خەڵکی گوندی ئێدلبی دەڤەری بارزانن و کوڕە ئەنفالن، دوای گەڕانەوەیان لە ئاوارەیی ساڵانێکە دانیشتووی قەزای سۆرانن.