كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی توركیا و یۆنانی هەژاند


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی توركیا و یۆنانی هەژاند، لە شاری ئیزمیری توركیاشدا هێزەكەی گەیشتووەتە 6.6 پلەی ڕێختەر.


لە میدیاكانی توركیا و ئەورووپادا چەند ڤیدیۆیەكی بوومەلەرزە بەهێزە بڵاو كراوەتەوە، كە تیایدا ڕووخان و كاولبوونی چەندین ئەپارتمان دەردەكەوێ، تا ئێستاش بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاو.


بوومەلەرزەكە لە سنووری دەریای ئیجەی نێوان یۆنان و توركیا رووی داوە و ماوەكەی 30 چركە بووە، ئەمەش وای كردووە زیانی گیانی و مادی گەورە بەجێ بێڵێت، بەم هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ناوچەكانی كەنار ئیجە تووشی ترسێكی زۆر بوون و ئەوانەی ڕزگاریان بووە، ئێستا لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە، بە تایبەتیش دانیشتوانی شاری ئیزمیری توركیا.