كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

قادر ئەسعەد گۆرانییەک بۆ تەیراوە دەچڕێت

هونەرمەند قادر ئەسعەد لە تازەترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەکی خۆی، كە تایبەت بۆ گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر گوتویەتی، بڵاو دەكاتەوە.

قادر ئەسعەد لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا تازەترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە كەناڵی یوتیوب و پەیجی تایبەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە.

ئەو هونەرمەندە نووسیویەتی، ”وەك وەفاو دڵسۆزیم بۆ ئەو گەڕەكەی تێیدا لەدایكبووم و هەموو تەمەنی منداڵی و هەرزەكاریم تێیدا بەسەربردووە، گۆرانیەكە لەسەر گەڕەكی خۆشەویستی تەیراوەی شاری هەولێرە و لەرووی تێكستەوە لەگەڵ بەرهەمەكانی ترم زۆر جیاوازەو زۆر تایبەتە بەلامەوە“.

قادر ئەسعەد باسی لەوەش كردووە، كە لە ڤیدیۆ كلیپە تازەكەیدا هەوڵی داوە هەوادارانی بە ”خەڵكە جوان و كوچە و كۆڵانەكانی گەڕەكی تەیراوە“ ئاشنا بکات.