كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەستەى دەستپاکیى هەرێمی کوردستان: چاودێریى جێەجێکردنى یاساى چاکسازى دەکەین

سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە رێگەى پێکهێنانى چەند تیمێکەوە چاودێرى و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى دەکەن، پاشان بەراپۆرت بۆچوونى خۆیان ئاراستەى سکرتاریەتى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى یاساکە دەکەن.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "دواى ئەوەى یاساى چاکسازى لەسەرەتاى مانگى تەموزەوە چووە بارى جێبەجێکردنەوە، بەپێى یاساکە دەستەى دەستپاکى و دیوانى چاودێرى دارایى پابەند کراون بۆ چاودێریکردن و ئەنجامدانى بەدواداچوون، لەبارەى چۆنیەتى جێبەجێکردنى یاساکە و ئەو گرفت و کۆسپانەى کە دێنە رێگەى جێبەجێکردنى یاساکە".

راشیگەیاند: "نۆ تیمان دروست کردووە، کە سەردانى دام و دەزگاکانى حکوومەت دەکەن بۆ ئەوەى بزانن یاساکە تاچەند جێبەجێ دەکرێت و ئەو گرفت و ئاستەنگانە چین دێنە بەردەم جێبەجێکردنى یاساکە، ئەو تیمانە لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دەست بە کاربوون راپۆرتى خۆیان بە ئێمە داوە بەڵام پێویستمان بە کاتى زیاترە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" چاکسازى بنەماى کارى کابینەى نۆیەمە و حکوومەت جددییە لە ئەنجامدانى چاکسازی، بەڵام ئەنجامەکەى بە تێپەڕبوونى کات دەردەکەوێت، بۆ ئەوەى یاساکە وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت، ئێمە ئەنجامى راپۆتەکان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و سکرتاریەتى لێژنەى باڵاى جێبەجێکردنى یاساکە دەکەین".