پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێمی کوردستان: دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان دەستیان بە بڕینەوە دار کردووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێمی کوردستان: دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان دەستیان بە بڕینەوە دار کردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆى نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و کەمیی نەوت هاووڵاتیان روویان کردووەتەوە بڕینەوەى دارى تەڕ، هەرچەندە یاسا سزاى توندى بۆ تۆمەتباران داناوە بەڵام یاساکە وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێت.

نەقیب فوئاد ئەحمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "بە هۆى کەمى و گرانبوونى نرخى نەوت هاووڵاتیان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان روویان کردووەتە بڕینەوەى دارى تەڕ، بەم هۆیەشەوە زیانێکى زۆر بە داستانەکان دەکەوێت، چونکە ئەو دارانەى دەبڕدرێنەوە هیچ کێشەیان نییە و وشک نین، بەڵام لەلایەن دانیشتووانى ئەو ناوچانە بۆ خۆگەرمکردنەوە دەبڕدرێنەوە".

راشیگەیاند: "بەپێى یاساى ژمارە 10ى ساڵى 2010 و یاساى ژمارە 9ى ساڵى 2008ى پاراستنى ژینگە، بڕینەوەى دارى تەڕ بە تاوان ئەژمار دەکرێت و سزاى توندى بۆ تۆمەتباران داناوە، بەڵام بەداخەوە یاساکە وەک خۆى جێبەجێ ناکرێت، بۆیە سەرپێچیکاران بەردەوامن لە بڕینەوەى دارستانەکان".

ئەوەشى خستەڕوو کە رێگەگرتن لە بڕینەوەی داری تەڕ پێویستی بە هەڵمەتی هۆشیاریی ژینگەیە.