كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هونەرمەندێكی سویسرا لە ڕێگەی هونەرەوە كولتووەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە


هونەرمەندێكی شێوەكاری سویسرا بە ناوی گیوم لوگرو شاری ئیستەنبۆڵی هەڵبژاردووە تا یەكێك لە كارە هونەرییە تازەكانی تێدا ئەنجام بدات.


لوگرو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 هەڵمەتێكی هونەری بۆ ئەنجامدانی زنجیرەك كاری هونەری لە شارە گەورەكانی جیهان دەست پێكردووە.


لە دوایین كاری هونەریشیدا توانی لە پاشماوەی دارەكان وێنەیەك لە ناوچەی بیشكتاشی ئیستانبۆڵ دروست بكات.


ئەم شێوەكارەی سویسرا هەڵمەتە هونەرییەكەی بە ناوی لە دوای دیوارەكان دەست پێكردووە، خۆشی لە چەندین دیمانەیدا دەڵێ دەیەوێت لە تابلۆكانیدا پەیامێك بگەیەنێ و ببێتە هۆكارێك بۆ ئالوگۆری كولتوورەكان لە نێوان وڵاتاندا.