كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە عێراق 45 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 3 هەزار و 804 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/10/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 804 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 376 کەسیش چاکبوونەتەوە، 45 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 467 هەزار و 755 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 394 هەزار و 386 کەس چاکبوونەتەوە و 10 هەزار و 815 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.