ژمارەی بازنە و کورسییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی بازنە و کورسییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و عێراق

رۆژی 27-10-2020 پەرلەمانی عێراق پاشکۆی بازنەی هەڵبژاردنی لە پارێزگاکان (جگە لە نەینەوا و کەرکووک) پەسەند کرد و دواتر لە دوو دانیشتنی جیادا، بازنەی هەڵبژاردنی لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک، پەسەند کرد.

لە پاشکۆیەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە، کە حەوت کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆتای کەمینەکان دیاری کراوە و لە هەر پارێزگایەکیش، بە  ژمارەی بازنەکانی، کورسی کۆتا بۆ ژنان دیاری دەکرێت.

چۆنیەتی دابەشکردنی بازنەکان لە پارێزگاکان:

پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک

- هەولێر، چوار بازنەی هەڵبژاردن، کە 16 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- سلێمانی، پێنج بازنەی هەڵبژاردن، کە 18 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- دهۆک، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 12 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- کەرکووک، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 12 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

پارێزگاکانی عێراق:

- بەغدا، 17 بازنەی هەڵبژاردن، کە 69 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- نەینەوا، هەشت بازنەی هەڵبژاردن، کە 31 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- بەسرە، شەش بازنەی هەڵبژاردن، کە 25 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- زیقار، پێنج بازنەی هەڵبژاردن، کە 19 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- بابل، چوار بازنەی هەڵبژاردن، کە 17 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- ئەنبار، چوار بازنەی هەڵبژاردن، کە 15 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- دیالە، چوار بازنەی هەڵبژاردن، کە 14 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- نەجەف، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 12 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- سەڵاحەدین، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 12 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- کەربەلا، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 11 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- واست، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 11 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- دیوانییە، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 11 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- میسان، سێ بازنەی هەڵبژاردن، کە 10 کورسییان بۆ تەرخان کراوە.

- موسەننا، دوو بازنەی هەڵبژاردن، کە حەوت کورسییان بۆ تەرخان کراوە.