كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: ره‌نگه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو لە عێراق دابەشكردنی مووچه‌ی مانگی 10 دەست پێبكات

ئه‌ندامێكی فراکسیۆنی یەکگرتوو، کە هاوکات ئەندامی لێژنه‌ی داراییە لە پەرلەمانی عێراق، باس له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی پرۆژەیاسای قه‌رز وەرگرتن ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، رەنگە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بکرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پرۆژه‌یاسای قەرز وەرگرتن خوێندنی یه‌كه‌می بۆ كراوه، لێژنه‌ی دارایی چەند دانیشتنێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت عێراق تا بزانێت ئه‌م ژمارانه‌ چه‌نده‌ پێویسته‌ و چه‌ندی زیاده‌.

جەمال کۆچەر لەبارەی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق، رایگەیاند، ره‌نگه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10 دابەش بكرێت.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا ئێستا دیار ییە حکوومەتی عێراو چ بڕێک قەرز دەکات، بەڵام قەرزەکە لە بانقه‌ ناوخۆییه‌كان وەردەگرێت و رەنگە بڕی قەرزەکە بەشی 3 مانگی یه‌كه‌می 2021ش بکات.