لە توركیا لە هەر 10 كەس حەوت کەسیان باری ئابوورییان خراپە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە توركیا لە هەر 10 كەس حەوت کەسیان باری ئابوورییان خراپە

زانكۆیەكی توركیا لێكۆڵینەوەی لەبارەی رەوشی ئابووریی خەڵك لە توركیا کردووە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لە توركیا گوزەران بۆ خێزان زۆر ئەستەم بووە، بە جۆرێك لە هەر ١٠ كەس حەوت کەسیان رەوشی ئابوورییان لەوپەڕی خراپیدایە و بۆ پەیداكردنی نان و بژیوی ڕۆژانە زەحمەتێکی زۆر دەکێشن.

بەشی ئابووریی زانكۆی (باخچەشەهیر) لە توركیا، لێكۆڵنەوەیەكیان لەبارەی گوزەرانی خەڵك لە توركیا کردووە و بۆیان دەركەوتووە بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی زۆر خراپی لەسەر خەڵك و خێزانەکان دروست كردووە.

لە لێكۆڵنەوەکەی ئەو زانكۆیەدا هاتووە، كۆرۆنا داهاتی زۆربەی خێزانی توركیای كەم كردووەتەوە، بە جۆرێك ٣٨٪ی گەلی توركیا زەحمەتییەكی زۆر دەبینن بۆ پەیداكردنی خۆراك بۆ خێزانەكانیان، هەرەوەها لە هەر١٠ كەس ٧یان گوزەرانیان خراپە.

جگە لە بوونی كۆرۆنا، خراپیی رەوشی ئابووری لە توركیا و دابەزینی بەهای لیرەی توركی، گوزەرانی خەڵكی خراپتر كردووە، بۆیە بە گوێری ئەنجامی لێكۆڵنەوەكەی (باخچەشەهیر)، هاووڵاتیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە لە ٢٠٢١ بە هەمان شێوەی ٢٠٢٠ خراپیی گوزەرانی خەڵك بەردەوامە و ئاسۆیەكی روون نییە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.

لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ تا مانگی تەمووز، داهاتی تاك لە توركیا ٤.٥٪ دابەزیوە ئەمەش بە مەترسی دادەنرێت.