بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٩ی١٠ی٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق بە دەنگدان بازنەکانی ھەڵبژاردنی لە کەرکووک یەکلا کردەوە و پارێزگای کەرکووکی بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش کردووە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە بازنەکانی ھەڵبژاردن لە کەرکووک بەم شێوەیە دابەش کراون:
بازنەی یەکەم: ڕۆژهەڵاتی کەرکووک و گەڕەکە کوردییەکان.
بازنەی دووەم: ناوەندی کەرکووک.
بازنەی سێیەم: حەویجە و ڕیاز
ئەم بازنانە بەپێی کۆتای ئافرەتان دیاری کراوە کە کەرکووک سێ کۆتای ئافرەتانی ھەیە و ژمارەی کورسییەکانیشی١٢ کورسییە.
پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، کە پێشتر هەر پارێزگایەک یەک بازنەی سەربەخۆ بوو، گۆڕدرا و شێوازی بازنەیی پەسەند کرا کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداریی ئەو دانیشتنەیان نەکرد و دەنگیان بەو هەمواری یاسایە نەدا و لەسەر شێوازی بازنەیی هەڵبژاردن ناڕازی بوون، چونکە بەبێ ڕێککەوتن، شێوازی بازنەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی کورددا نابێت.