چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن


بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن دوو كۆمپانیای جیهانی تایبەت بە تەكنۆلۆژیا بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە ئێستا زیاتر لە چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.


لەلایەن هەردوو كۆمپانیای جیهانی هۆتسویت و وی ئار سۆشیاڵ، راپۆرتێك بڵاو كرایەوە لەسەر كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێن، لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە چوار ملیار و 660 ملیۆن كەس لە جیهاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاردێنن و ڕۆژانەش دوو بەشداربووی نوێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاد دەبن.


هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كۆی دانیشتوانی جیهان ئێستا حەفت ملیار و 810 ملیۆن كەسە، پێنج ملیار و 200 ملیۆن كەس مۆبایل بەكاردەهێنن.


لە بەشێكی دیكە ئاماژە بەو دراوە كە لە هەر 10 بەشداربوویەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 9 دانەیان لە ڕێگەی مۆبایلەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن.