كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گولیزار رەشید: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ملیارێک دیناری بۆ سێکتەری کارەبا خەرج کردووە

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت کە بەهێزکردن و باشترکردنی کەرتی کارەبا یەکێکە لە هەوڵ و پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستە ئەنجوومەنی وەزیران بڕی ملیارێک دیناری بۆ سێکتەری کارەبا خەرج کردووە.

گولیزار رەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی ملیارێک دیناری بۆ سێکتەری کارەبا خەرج کردووە ئەمەش بەمەبەستی بە بەهێزکردنی ژێرخانی کەرتی کارەبا کە یەکێکە لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە حکوومەت لە هەوڵی بەردەوامی بەهێزکردنی دامودەزگاکانیەتی بەتایبەت کەرتی وزە.