ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە قەرزکردن بۆ دابینکردنی مووچە و وادەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات.
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له پڕۆژه‌یاسای قه‌رز، یان (کورتهێنانی دارایی)، كه حكوومه‌تى عێراق بۆ په‌رله‌مانی ڕه‌وانه كردووه، داوای كردووه ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر قه‌رزكردنی 41 تریلیۆن دینار، بەڵام بۆ مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 پێویستی بە 21 تریلیۆن دیناری دیكه هەیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "حكوومه‌تى عێراق بۆ مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی به 21 ترلیۆن دینار هه‌یه، لە نۆ مانگی ڕابردووش‌دا 51 تریلیۆن دینار بۆ مووچە خەرج کراوە".
شێروان میرزا ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "بڕیار وایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی کۆبوونەوە بکەین سه‌باره‌ت به‌و بڕه قه‌رزه‌ى له پڕۆژه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى پێكردووه، دواتر له په‌رله‌مان ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى دووەمی پڕۆژەکە ده‌كرێت و ماوەیەک گفتوگۆی دەوێت".
وەزارەتی دارایی حكوومه‌تى عێراق، له‌ڕووكردنه‌وه‌یه‌كدا کە ڕووی لە پەرلەمانە، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌بێ قه‌رزكردن ناتوانێت مووچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئەندامەکەی لێژنەی دارایی پێی وایه، ڕوونکردنەوەکە هه‌م بیانووه و هه‌میش فشار خستنه‌سه‌ر په‌رله‌مانه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت قه‌رزى بكات.
سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی مووچەی مانگی 10، ئه‌و پەرلەمانتارە گوتی: "دیاریکردنی وادەی دابەشکردنی مووچە ئەرکی حکوومەتی عێراقییە و پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نییە، نازانین حکوومەت چاوەڕێی پەسندکردنی یاسای قەرزە، یان پارەی دیكه دابین دەکات".