عێراق کێشە ئاوییەکانی لەگەڵ تورکیا یەکلایی دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق کێشە ئاوییەکانی لەگەڵ تورکیا یەکلایی دەکاتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە کێشە ئاوییەکانیان لەگەڵ تورکیا یەکلایی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020، مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، عێراق و تورکیا ویستی سیاسیی چارەسەرکردنی کێشەی ئاویان هەیە.

مەهدی حەمدانی هەروەها رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسێک بۆ دیاریکردنی بەشەئاوی عێراق لە رووباری دیجلە ئامادە دەکات.

هەروەک وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندووە، ”لە ماوەیەکی کەمدا“ کێشە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا لە چوارچێوەی ئەو رەشنووسە، چارەسەر دەکەن.