ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، دەڵێ "ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەیەکی گەورە بۆ کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان".


محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە کەرتی گەشتیاری و ئابووری دەدات و ئێستا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، کار دەکەین بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری لە هەولێر و دهۆک و چەندین پڕۆژەی دیکەی گەشتیاری و کشتوکاڵی کە ئێستا کاریان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێیان بکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی ئابوری لە هەرێمی کوردستان".

گوتیشی: "سەرجەم ئەو پڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و ئێستا بەشێکی کارەکان تەواو بووە و هەوڵدەدەین لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەکانی تریش بکەین لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە ئەم پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن".

 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد "ئامانج لەم پڕۆژانە سوود وەرگرتنە لە توانای هەرێمی کوردستان و ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیارە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان".