بڕاد پیت پشتیوانی هەڵبژاردنی جۆ بایدن دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڕاد پیت پشتیوانی هەڵبژاردنی جۆ بایدن دەكات

بڕاد پیت ئەكتەری ناسراوی هۆڵیوود لە ریكلامێكی نوێدا پشتگیری خۆی بۆ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەربڕی.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڕاد پیت لە ڕێگەی ریكلامێكی دەنگییەوە پشتگیری خۆی بۆ بایدن دەربڕی و گوتی بایدن دەبێتە سەرۆكێكی نمونەیی ئەگەر ببێتە سەرۆكی ئەمریكا.


لە پشتگیرییەكەیدا بڕاد پیت دەشڵێ ئەمریكا وڵاتی هەموو ئەو كەسانەیە كە ئەو وڵاتەیان هەڵبژاردووە، وڵاتی دیموكرات و كۆمارییەكان، بۆیە گرنگە سەرۆكێك هەڵبژێرین كە لە هەمووان تێبگات.


لەگەڵ دەنگی بڕاد پیت، كۆمەڵە گرتەیەكی بایدن دانراوە كە لەگەڵ ژمارەیەك كرێكاری پیشە جیاواز گفتوگۆ دەكات و بڕاد پیتیش دەڵێ كاتی ئەوەیە سەرۆكێك هەمووان كۆبكاتەوە .