لەم کاتانەدا ترێ مەخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاستە ترێ دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامینی بەسوود، کە جەستە پێویستی پێیە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، کاتێک تووشی نەخۆشیی هەڵامەت بووی، یاخود پەتات گرتووە، وا باشترە پارێز لە خواردنی ترێ بکەی.

پزیشکان هۆکاری ئەم بابەتە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر) ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، ترێ چونکە هەڵگری رێژەیەکی زۆر مادەی (هیستامینە)، خواردنی لە کاتی پەتا و هەڵامەتدا گونجاو نییە، چونکە نەخۆشییەکە زیاد دەکات و قووڵتری دەکات و کاریگەریی نەرێنی هەیە.