بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرەی١٢ی بۆ کاتێکی دیکە دواخست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرەی١٢ی بۆ کاتێکی دیکە دواخست

"زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی کۆنگرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە"

وا بڕیار بوو رۆژی١ی١١ی٢٠٢٠ بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆنگرەی١٢ ئەنجام بدات بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بۆ کاتێکی دیکە دوا خرا.

عەلی حاجی زەڵمی، ئەندامی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاردرا کۆنگرەی ١٢ دوا بخرێت بۆ کاتێکی دیکە".

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆنگرە ناوبراو گوتی: "ھۆکاری سەرەکیی دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشبوونی نزیکەی١٠٠ ئەندامی کۆنگرە بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە بۆیە لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا بریارماندا کاتی کۆنگرە دوابخەین".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی راشیگەیاند: "لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ئەوەی شێوازی ئەنجامدانی کۆنگرە و شێوازی بەشداریکردنی کۆنگرە دیاری بکرێت بە راپۆرتێک بدرێتە ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و ئەوان کات و شوێن شێوازی دیکە بۆ کۆنگرەی ١٢ دیار بکەن".