ڕێڤینگ هروری: چوار پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ پەرلەمان بە تەختی شانۆ تێگەیشتوون و نمایش دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێڤینگ هروری: چوار پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ پەرلەمان بە تەختی شانۆ تێگەیشتوون و نمایش دەكەن

”لە خەمی خەڵكدا نین، بەڵكوو تەنیا قسەكانیان بۆ سیناریۆی ئەو فیلمانەیە كە دروستی دەكەن“

ئەندامێکى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانى کوردستان رای گەیاند، چوار پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ پەرلەمان بە تەختی شانۆ تێگەیشتوون و نمایشی تێدا دەكەن.


رێڤینگ هرورى، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "كاتێك هەڵسوكەوتی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەبینێت، مرۆڤ تووشی تەریقبوونەوە دەبێت، ئەوان گەنجن و دەتوانن رەخنەى بونیادنەر بگرن بۆ باشترکردنى دۆخەکە و دەست لەسەر کەموکوڕییەکان دانێن، بە ئامانجى دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاو، كەچی واناكەن".


ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر بە وردى سەرنج بدەین، زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئەو هەڵسوکەوتانەى پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى نەوەى نوێ كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتیی حزبەكەیان دەكات، ”هەڵسوکەوتێكی تەواو شەڕانگێزییە و پێشتر بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە، چونکە ئەوان ئامانجیان چاکسازیى نییە، بەڵکوو هۆڵى پەرلەمان وەک تەختى شانۆ بۆ خۆدەرخستن بەکار دێنن و مایک و کامێراى خۆیان دەهێننە ژوورەوە بۆ دروستکردنى سیناریۆ و فیلم".


ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان جەختی كردەوە كە لە پەرلەمانى کوردستان چەندین پەرلەمانتار و فراکسیۆن هەن کە ئۆپۆزسیۆنن و لە حکوومەت بەشدار نین و ڕەخنە دەگرن، بەڵام ”ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانەی پەرلەمانتارانی نەوى نوێ جگە لە خۆنواندن، هیچى دیکە نییە.