ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شارەبان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، تیرۆیستانی داعش ئاژەڵێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27/10/2020، تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای شارەبان گامێشێکیان بۆمبڕێژ کردبوو و بە سەربڕاویی جێیان هێشتبوو بۆ ئەوەی دواتر خەڵک لێی کۆببێتەوە و بیتەقێننەوە".
گوتیشی: "پاش کۆبوونەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لە دەوری لاشەی ئاژەڵەکە تەقییەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون".