به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى گۆڕینى شێوه‌ى به‌شى پێشه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/10/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانى لاندكرووزه‌ر، لێكزس، پرادۆ و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانى دیكه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێستا ده‌ستكاریی شێوه‌ى به‌شى پێشه‌وه‌یان ده‌كرێت، هه‌ندێك پارچه‌یان بۆ مۆدێلێكى نوێتر ده‌گۆڕدرێت، ده‌بێت پێش ده‌ستكاریكردن و گۆڕینى هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانیان، سه‌ردانى هاتوچۆ بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگرن، هاوشێوه‌ى گۆڕینى ڕه‌نگى ئۆتۆمبێل".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى، ئینجا ده‌ست به گۆڕینى پارچه‌كانى ئۆتۆمبێل بكه‌ن، چونكه ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆى گۆڕینى ئاكارى ئۆتۆمبێل، به‌مه‌ش پێویستى به ئاگاداركردنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندیی هاتوچۆ ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه، یان كڕین و فرۆشتن، پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت، هه‌روه‌ها ناچار ده‌كرێت بۆ گۆڕینى پارچه‌كانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بۆ پارچه‌كانى پێشووى خۆى".