له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار و 500 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار و 500 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 597 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 24 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و 24 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوو له‌ هه‌ولێر، هه‌شت له‌ سلێمانى، پێنج له‌ دهۆك، دوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، پێنج له‌ ڕاپه‌ڕین و دوو له‌ گه‌رمیان بوون.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٤)
١. پشکنین: (٧٠٥٤ پشکنینی نوێ)
• (٢٧١١) هەولێر
• (٧٧٢) سلێمانی
• (٣٢١٩) دهۆك
• (٦٥) هەڵەبجە
• (٢٢٥) گەرمیان
• (٦٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٥٩٧ تووشبووی نوێ)
• (٧٠٣) هەولێر
• (١٦٩) سلێمانی
• (٦٥١) دهۆك
• (٢٨) هەڵەبجە
• (٣٤) گەرمیان
• (١٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٧٥ چاکبوون)
• (١٠٥) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٣٠٣) دهۆك
• (٢٣) هەڵەبجە
• (٣٥) گەرمیان
• (٥) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٤ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٥) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٢١٢٠٥ (٢٢٢٦٠٨ هەولێر، ١٤٣٣١٠ سلێمانی، ٢٤٩٨٥٦ دهۆك، ٥٤٣١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٧١٧٥٢ (٢٦٠٦٣ هەولێر، ٢١٦٣٢ سلێمانی، ٢١٦٥٥ دهۆك، ٢٤٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٤٠٩٠٩ (١٧٤٦٢ هەولێر، ١١٦٢٥ سلێمانی، ٩٦٠٨ دهۆك، ٢٢١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٨٤٨٢ (٧٩١٨ هەولێر، ٨٨٤٢ سلێمانی، ١١٦٢٠ دهۆك، ١٠٢ هەڵەبجە)
مردن ٢٣٦١ (٦٨٣ هەولێر، ١١٦٥ سلێمانی، ٤٢٧ دهۆك، ٨٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠