به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: "بە مەبەستی خۆپارێزی لە دژی په‌تاى كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەفەسەر و کارمەندانی دەکاتەوە کە پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییه‌كان و بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بن بە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش لە سەرجەم بەش و بنکە و هۆبەکان لەکاتی دەوامی فەرمی، هه‌روه‌ها لەدوای دەوامی فەرمی و لەکاتی چوونیان بۆ شوێنە گشتییەکان و ناو بازاڕ و دووکانەکان".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "دەبێت لە سەرجەم بەش و بنکە و هۆبەکان ماددەی پاککەرەوەى دژە میکرۆب و ڤایرۆس بەکار بهێنرێت".