سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی: پێشبینی دەكرێت كورتهێنان لە عێراقدا بگاتە 22%
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی: پێشبینی دەكرێت كورتهێنان لە عێراقدا بگاتە 22%

 

 

سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی ڕای گەیاندووە، كە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ كورتهێنان لە عێراقدا بگاتە 22%.

سندوقی نەختینەی نێودەڵەتی ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی ئابووری عێراقی بڵاوكردەوە، لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئابووریی عێراق پووكانەوەیەكی یەكجار گەورەی بە خۆیەوە و رێژەی پووكانەكەی ئابوورییەكەیش گەیشتووەتە 10%.

ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە پووكانەوەی ئابووریی عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ڕ‌وژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا خراپترینە.

ئەو راپۆرتەی سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی، دوای چەند هەفتەیەك لەسەر بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی دێ، كە باسی لەوە كردبوو داهاتی تاكی عێراق ئەمساڵ 4282 دۆلارە ، كە بە بەروارد لەگەڵ 15 ساڵی ڕابردوودا خراپترین داهات بووە.