دارایی پەرلەمان: 150 هەزار کەس لە عێراق دوو تا نۆ مووچە وەردەگرن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دارایی پەرلەمان: 150 هەزار کەس لە عێراق دوو تا نۆ مووچە وەردەگرن

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە 150 هەزار کەس لە عێراق لە مووچەیە زیاتر وەردەگرن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2020، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی رایگەیاندووە، بڕینی زیاتر لە مووچەیەکی ئەو 150 هەزار مووچەخۆرەی عێراق مانگانە زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە.

ئەحمەد سەفار هەروەها رایگەیاندووە، ئەو 150 هەزار مووچەخۆرە لە یەک مووچە زیاتر وەردەگرن و بەشێکیشیان مانگانە سێ تا نۆ مووچە وەردەگرن.