كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمریکا وەزیری نەوتی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە

ئەمریکا بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران و کۆمەلێک دامەزراوەی سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.

ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە دەرچووە و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کار و چالاکیەکانی وەزیری نەوتی ئێران و پیشەسازیی نەوتی ئەو وڵاتە ئەچێتە خانەی یاساکانی "دژ بە تیرۆرزیزم"وە بۆیە لەڕاساتی گوشارهێنانە بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بیژەن نامدار زەنگەنە لە کاردانەوە بەو بڕیارەی ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "گەمارۆخستنە سەر من و هاوکارەکانم، هەوڵی شکستخواردووی واشنتۆنە بۆ پێشگرتنی یەکجارەکیی هەناردەی نەوتی ئێران".

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: "پیشەسازیی نەوتی ئێران بەو هەوڵانە کۆڵ نادات و لە کار و چالاکی بەردەوامە".

پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە، وەزیری ئیتلاعات (دەزگای هەواڵگریی ئێران) و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری، کەشتیوانی و سوپای پاسداران و سوپای قودس و چەندین بانکی ئێران خراونەتە لیستەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.