كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆمپیۆ لە ساڵیادی کوژرانی بەغدادی: هێشتا داعش مایەی هەڕەشەیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵیادی کوژرانی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، هێشتا داعش مایەی هەڕەشەیە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی رایگەیاندووە، ساڵێک بەسەر کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی پێشووی داعش تێدەپەڕێ.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، سەرەڕای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، هێشتا داعش مایەی هەڕەشەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە تا ئەوکاتەی بە تەواوی لەناو دەچێت.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 27-10-2019 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی تیمێکی یەکەی تایبەتی دەلتا فۆرس لە شاری ئیدلیب لە سووریا، ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا.