بڕیارێک لەبارەی دۆزینەوەی شوێنەوار لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدردەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڕیارێک لەبارەی دۆزینەوەی شوێنەوار لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدردەچێت

بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ئەو شوێنەوارانەی لە کاتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەدۆزرێنەوە، پێویستە خاوەن کۆمپانیاکە بودجەی ھەڵدانەوەیان دابین بکات.

کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار لە وەزارەتی شارەوانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە کاتی جێبەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا زۆر جار ناوچەیەکی شوێنەوار دێتە پێش پڕۆژەکە و وا پێویست دەکات لاببرێت و ھەڵبدرێتەوە، یان کۆمەڵە ئاسەوار و کەلوپەلێک دەدۆزرێنەوە، بۆیە بەپێی یاسای شوێنەوار دەبێت ئەو شوێنەوارانە لەسەر بودجەی کۆمپانیاکە و لەلایەن تیمی شوێنەوارەوە کاری کنە و پشکنین و گواستنەوەیان بۆ بکرێت".

گوتیشی: "لەو چەند ڕۆژەی دوایی و لەمیانەی کارکردن لە شەقامی سەدمەتریی شاری سلێمانی کە ئێستا لەباری جێبەجێکردندایە، چوار ناوچەی شوێنەواری لە ڕێڕەوی شەقامە دۆزرانەوە، بۆیە ئێستا لەلایەن تیمەکانمان و لەسەر بودجەی کۆمپانیای جێبەجێکار، کاری پێویستی ھەڵدانەوەی ناوچە شوێنەوارییەکان جێبەجێ دەکرێت".